Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:28

لە مانگی رابردوودا 116 هەزار و 573 مەتر دووجا زەوی پیسبوو بە مین پاککراوەتەوە

کوردستان TV
100%


دەزگای گشتی کاروباری مین ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاوکردەوە کە بە پێی ئەو ئامارە سەرجەم ئەو ڕووبەرەی بە هەردوو شێوەی دەستی و میکانیکەڵ لەو مانگەدا پاککراوەتەوە بریتیی بووە لە 116 هەزار و 573 مەتر دووجا زەوی پیسبوو بە مین .
هەر لە ماوەی ئەو مانگەدا پێنج کێڵگە مین دوای پاککردنەوەی لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە بۆ پڕۆژەی ئابووری و خزمەتگوزاری و گەشتو گوزار و وەبەرهێنان سودی لێ وەردەگیرێت، هەروەها یەک شەڕگە دوای پاککردنەوە ئەویش لە مەترسیەکانی مین وتەقەمەنی پاککراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکە لەماوەی ئەو یەک مانگەدا دەزگای گشتی کاروباری مین، لەو کێڵگەمینانە زیاتر لە 616 مینی دژە کەسی و مینی دژە تانک و تەقەمەنی جەنگی لە ناوبراون لە پڕۆسەی تەقاندنەوەدا سەرجەمیان لە ناوبراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.