حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، راگهیاندراوێكی لهسهر هێرشی مووشهكی ئێران بۆ سهر بارهگا و بنكهكانیان بڵاوكردهوه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رایدهگهێنێت: بەداخەوە ڕادەگەیەنین کە بەهۆی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندارن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژه بهوهشدهكات، "ڕێبوار عەبدی" کادری بەوەجی حیزب، خەڵکی سەقز و "ئاسۆ تەوانا" پێشمەرگەی تازەلاوەی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو دوو شەهیدە سوورخەڵاتە تازەیەی حیزب و گەلن.
راشگهیاندراوه، حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تازەی حیزبەکەمان و هاوسەنگەرانیان و خەڵکی کوردستان دەکات. بەدڵنیاییەوە خەباتی مافویستی و ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ئێران هەتا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێت و کوڕان و کچانی ئازادیخوازی نیشتمان تۆڵەی شەهیدەکانیان بە خەبات و تێکوشان و نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.