بەهۆی بۆردومانەکانی ئێران بۆسەر قەزای کۆیە، گوندی هەرمۆتە کە دەکەوێتە نزیک شوێنی بۆردومانەکان، چۆڵکراوە.
گوندی هەرمۆتە کە نزیکەی 100 ماڵ دەبێت و زۆرینەیان مەسیحیین، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە کە نزیکە لە بارەگای پارتەكانی رۆژههڵات ، دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵکردووە و بەرەو شاری کۆیە و دەوروبەری رۆیشتوون.
هاوکات لە کۆیە، دەوامی قوتابخانەکان راگیراوە و دوکان و بازاریش بە تەواوی داخراون و ترس لە دووبارەبوونەوەی بۆردمانەکان هەیە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بۆ سێیەم جار ئێران لە رێگای پێنج مووشەکەوە، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا، 2 پێشمهرگه شههید بوون و ژمارهیهكیشیان برینداربوون.
28ی ئەیلوولی ئەمساڵیش ئێران لە رێگای مووشەکەوە، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە قەزای کۆیە، بارەگاکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز و بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستانی لە ناحیەی پردێ بۆردومان کرد و كهژمارهیهك پێشمهرگه و هاووڵاتی شههید و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.