بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژو به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر، یادی 238 ساڵه‌ی بونیادنانی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ده‌زگای میدیایی كوردسات ده‌كرێته‌وه..
فێستیڤاڵه‌كه له كاتژمێر 3.30 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 14-11-2022، له ته‌لاری هونه‌ر به پێشكه‌شكردنی چه‌ندین چالاكی هونه‌ری ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه تێیدا ده‌یان چالاكی و نمایشی جۆراوجۆر له بواره‌كانی كلتور‌و مێژوو، ده‌ستڕه‌نگینی، داهێنانی گه‌نجانی كورد، هونه‌رو شێوه‌كاری، به‌ڵگه‌نامه‌یی، ته‌كنه‌لۆژیا له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ده‌یان جۆری خواردنی كورده‌واری به‌چێژ پێشكه‌شده‌كرێن.
هه‌روه‌ها كۆنسێرتی گۆرانی و میوزیك و چالاكی هونه‌ریی هه‌مه‌ڕه‌نگ له سه‌رای سلێمانی و به‌درێژایی رۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵ و هاوكات به‌رێوه‌چوونی كۆنسێرتێكی هونه‌ریی تایبه‌ت له رۆژی دووه‌م و كۆنسێرتێكی تایبه‌ت به منداڵان له رۆژی سێیه‌می فێستیڤاڵ له ته‌لاری هونه‌ر له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین چالاكی وه‌رزشیی له هه‌واری شار ئه‌نجامده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگ ده‌كاته‌وه.
پێشانگاكه له‌كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی له‌هۆڵی گه‌له‌ری نیشتمانی- ئه‌منه سووره‌كه ده‌كرێته‌وه‌و ڕۆژانی دواتریش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران
به‌فێستیڤاڵێكی سێ ڕۆژه یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.