سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانێتی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه چه‌ند مانگی داهاتوو بۆ ئۆكراینا زه‌حمه‌ت و قورس ده‌بێت.
یا‌نس سۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه چه‌ند مانگی داهاتوو قورس ده‌بێت، ئامانجی سه‌ره‌كی ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌وه‌یه ئۆكراینا له زستانێكی تاریك و ساردا به‌جێبێڵێ، ناشبێت ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕووسیا به كه‌م بزانین و بكه‌وینه‌وه هه‌ڵه‌ی له‌وجۆره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانیش بڕیاری كۆتایی لای خه‌ڵكی ئۆكراینایه كه كامه مه‌رجی ڕووسیا قبووڵ ده‌كه‌ن بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگ، له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆلی ئێمه وه‌ك ناتۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو شتگیرییه‌كه بۆ كیێف.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ كۆتاهاتنی جه‌نگیش ده‌بێت ئۆكراینا بڕیاری خۆی بدات كه چ مه‌رجێك قبووڵ ده‌كات، هه‌ر بڕیارێكیش بدات ئێمه پشتگیری له ئۆكراینا و مه‌رجه‌كه ده‌كه‌ین.
سكرتێری گشتی ناتۆ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێن ئێستا به‌شێكی گه‌وره‌ی ئۆكراینا له‌ده‌ست ڕووسیایه، بۆیه هه‌ڵه‌یه سوپای دوژمن به كه‌م سه‌یر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك ناتۆ تا دواسات پشتگیری له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.