چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا له باڵه‌خانه‌یه‌كی دوو نهۆمی كه‌وتبووه خواره‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو كرێكارێك له كاتی كاركردندا له شارۆچكه‌ی حاجیاوا له باڵه‌خانه‌یه‌كی دوو نهۆمی كه‌وته‌خواره‌وه و به به‌سه‌ختی بریندار بوو.
راشیگه‌یاند: كرێكاره‌كه ڕه‌گه‌زی نێر و خه‌ڵكی سووریا بوو، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیشی 32 ساڵان بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌كه، له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانییه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پێویستی بۆ ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی كرا.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، كرێكاره‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و به‌رده‌وامن له به‌دواداچوونه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.