وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی بۆ 13 فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌غدا ده‌ركرد.
ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه دوای سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دێت كه شه‌وی رابردوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه ئه‌نجامی دا و تێیدا ڕه‌خنه‌ی زۆری له كارگێری نه‌خۆشخانه‌كه و پزیشكان گرت به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان و گرینگینه‌دانیان به سه‌ردانیكه‌ران و نه‌خۆشان و هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی به‌شێك له پزیشكی خولاو له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا.
ساڵح حه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردبوو و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدابوو، داواشی لێ كردبوون له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ئاماده بكه‌ن.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ش، وه‌زیری ته‌ندروستی به فه‌رمانێكی وه‌زاری 13 فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌غدا گواسته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گواستراوه‌كان پێكهاتوون له 4 پزیشك و 4 یاریده‌ری پزیشك و 2 پزیشكی ده‌رمانساز و به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانبه‌ری دیكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.