Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:19

دژه‌تیرۆری كوردستان ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بۆردومانه‌كان لە ڕێگەی 10 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان كرانه‌ ئامانج و بەهۆیەوە 2 شەهید و 8 برینداری لێ کەوتەوە.

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئەمڕۆ دووشەم 14ی تشرینی دووەمی 2022، کاتژمێر 8:50ی پێشنیوەڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەریەکە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بانەسەری نزیک گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی هێرشەکاندا 2 کەس شەهید بوون و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە هێرشەکاندا نزیکەی 10 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراوە، بە جۆرێک 5 مووشەک بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیەی پارێزگای هەولێر کردووەتەوە ئامانج و تێیدا 2 کەس شەهید بوون و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌شی دا: هاوکات 5 درۆنی بۆمبڕێژکراویش بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە بانەسەری نزیک گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتەوە ئامانج و یەکێک لە درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان نەتەقیوەتەوە، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.