سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ڕاشیگه‌یاند كه نیگه‌رانه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بۆردومانانه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: نیگه‌رانم له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
گوتیشی: بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه دان به‌خۆیاندا بگرن و له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشێلكردنی خاكی عێراق و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووباره به مووشه‌ك و درۆن له‌لایه‌ن سوپای پاسدارنی ئێرانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له شاری كۆیه و گوندی زڕگوێز، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیشدا 2 پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شه‌هید بوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تریش بریندار بوون.
لای خۆشییه‌وه دژه‌تیرۆری كوردستان زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كه بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له هێرشه‌كاندا 10 مووشه‌ك و درۆنی بۆمبڕێژكراو به‌كارهێنراون، 5 مووشەک بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیەی پارێزگای هەولێر کردووەتەوە ئامانج، هاوکات 5 درۆنی بۆمبڕێژکراوی تریش بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە بانەسەری نزیک گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتەوە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.