ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی كرد، سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی خوێندنیش دوای بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌كه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له‌سه‌ر ڕاسپارده و پشتیوانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی شارۆچكه‌ی کۆیەی کرد، له‌گه‌ڵ تاریق حیدەری قایمقامی شارۆچكه‌ی کۆیە و بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرۆکی شارەوانی و سەرپەرشتیاری یەکەم کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ شرۆڤە و بڕیاردان بوو لەبارەی ناوەندەکانی خوێندن بۆ چارەسەرکردنی دەرهاوێشتەکانی بۆمبارانکردنی بەشێک لە سنوورەکە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چەند بریارێكی پێویست دران كه بریتی بوون له :-
1- بەردەوامبوونی ڕاگرتنی دەوام لە چەند قوتابخانەیەک کە پێشتر دەوامیان تێدا ڕاگیرابوو، هه‌روه‌ها قوتابخانەکان شوێنی دیکەیان بۆ دیاریکرابوو.
2- بریاردرا سبەی تیمی ئەندازیاری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر سەردانی شاری کۆیە بکەن بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک بە شێوازی کابینە و بە خێرایی بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە لەسەر بودجەی وەزارەت.
3- هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرا بۆ ئەوەی قوتابخانەیەک لە کۆیە دروست بکرێت.
4- بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر راسپێردرا، سبەی میکانیزمێک بگرنەبەر بۆ ئەوەی لەگەڵ پەروەردەی کۆیە تیمێک لە رێنمایکارانی پەروەردەی سەردانی ئەو قوتابخانانە بکەن و کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ باشکردنی لایەنی دەروونی قوتابییان و خوێندکارانی کاریگەر بە هێرشە مووشەکییەکان.
5- بریاردرا بە تەرخانکردنی بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی کارەکانی پەروەردەی کۆیە لە دروستکردنی پۆلی خوێندنی زیادە بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشار بەهۆی داخستنی زیاتر لە پێنج ناوەندی خوێندن .
6- زیاتر لە 71 ملیۆن دینار بریاری تەرخان و خەرجکردنی درا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئامادەیی کۆیە و ئامادەیی تەقتەق.
جگه له‌وه‌ش هەر ئەمرۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راسپێردرا کە رێکاری پێویست تاوتوێ بکەن سەبارەت بە قوتابخانەی زڕگوێز و چۆنیەتی دەستبەرکردنی خوێندنی قوتابییان لە سنوورەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.