Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:23

وێستگەی کارەبای شاوێس بە توانای گواستنەوەی 189 مێگاوات لە هەولێر بەکارکەوت

کوردستان TV
100%


 رۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۱٤ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲، بە ئامادەبوونی ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی وێستگەی کارەبای ۱۳۲ کەیڤی لە کۆمەڵگەی شاوێسی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا لە گوتەیەکیدا سوپاسی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستانی کرد کە هاوکار و پاڵپشتی وەزارەتە بۆ کار و پڕۆژەکان.

شایانی باسە پڕۆژەی
وێستگەكە بەگوژمەی ١٥ ملیۆن و ٩١٧ هەزار دۆلار لە لەلایەن كۆمپانیای زاگرۆسەوە جێبەجێكراوە.

وێستگەی شاوێس بە بەرزترین كوالیتی و سیستەمی هاوچەرخ دروستكراوە و رۆڵی دەبێت لە چارەسەركردنی بارقورسی و كەمیی ڤۆڵتییە بۆ وێستگە و فیدەرەكانی شاوەیس و تەواوی گەڕەكەكانی دەوروبەری وێستگەكە، وەک وێستگەكانی ١٣٢ كەیڤیی باکوور و پیرزین و هەولێری نوێ و وێستگەی مۆبایلی ١٣٢ی کەیڤیی سەفین و مەلا ئۆمەر.

وێستگەکە توانای گواستنەوەی ١٨٩ مێگاوات كارەبای هەیە و لە ١٠ فیدەری ١٣٢ کەیڤیی جۆری GIS و ١٥ فیدەری ٣٣ كەیڤی و ٢٧ فیدەری ١١ كەیڤی و ٣ محاویلەی قەبارە گەورە پێکهاتووە.

وێستگەی شاوێس لەگەڵ وێستگەکانی بازاڕی نیشتمان و باداوە و نووسەران، بارقورسیی بەشێکی زۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە شاری هەولێر چارەسەر دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.