Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:33

مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازێكی وەزارەتی شارەوانی دەربڕی

کوردستان TV
100%

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەربڕی بە قەرەبووكردنەوەی سوودمەندانی گوندی كۆری بە تاپۆكردنی زەوییەكانیان.
لە پێشنیازەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، پێویستە سوودمەندان لە هەمان شوێنی خۆیان كە پێشتر بۆیان دیاری كرابوو، قەرەبوو بكرێنەوە، هەروەها لە هەموو باج و ڕسووماتێك ببەخشرێن كە لە نەخشەی گەزنە پارچە زەوییەكەیان بەناو كراوە، بەرانبەر دەستبەرداربوونیان لەو پارچە زەوییانە و بەناوكردنی پارچە زەوی تر لەو بەشەی پرۆژەی گوندی كۆری، لەبەر ئەوەی بابەتەكە لە بەرژەوەندیی گشتی و كەسانی كەمدەرامەتە.
پاش ئەوەی بە نووسراوی ژمارە (566)ی ڕێكەوتی 31/8/2022 ڕەزامەندیی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر قەرەبووكردنەوەی زەوییەكانی گوندی كۆری درا، چەند پێشنیازێك بۆ شێوازی ئەو قەرەبووكردنەوانە خرانە ڕوو، بەڵام وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار لەپێناو بەرژەوەندیی سوودمەندان كە خەڵكی كەمدەرامەت و شایستەن، جەختی لەسەر باشترین پێشنیاز كردەوە كە شایستەی ئەو هاووڵاتییانە بێت و بە نووسراوی ژمارە (449) لە ڕێكەوتی 11/10/2022 بۆ سەرۆكایەتیی دیوانی لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرز كردەوە كە لە هەمان سنووری گوندی كۆری قەرەبوو بكرێنەوە و ڕێكەوتی 7/11/2022 بە نووسراوێك ئاماژە بەوە كرا كە ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازەكان دەربڕیوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.