دوای كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كی دیكه ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ ده‌ستپێده‌كات، بۆ به‌شداریكردن له ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه، هه‌ردوو شاندی هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌نیگال و كۆریای باشوور گه‌یشتنه ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌و هه‌ر به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، له ڕۆژانی ڕابردوو گراهام ئارنۆڵد ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا ناوی بیست و شه‌ش یاریزانی له پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ئاشكراكرد كه پێكهاتوون له یاریزانانی یانه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و كۆمه‌ڵێ یاریزانی دیكه كه له یانه‌كانی وڵاتانی جیهان یاری ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا له گڕوپی چواره‌می مۆندیال شان به شانی هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نساو دانیمارك و تونس یاری ده‌كات، له یه‌كه‌م یاری خۆشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیست‌ودوو ئه‌م مانگه‌دا له یاریگای وه‌كره ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو ده‌بێته‌وه، جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا بۆ پێنجه‌م جاری له‌سه‌ریه‌كه به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیال ده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به مۆندیالی قه‌ته‌رو گه‌یشتنی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتان بۆ ئه‌و وڵاته، دوێنێ شه‌و شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران گه‌یشته ده‌وحه، كارلۆس كیرۆشی پۆرتوگالی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌ندامانی شانده‌كه بوو كه له فڕۆكه دابه‌زی.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له گڕوپی دووه‌می مۆندیال دایه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلته‌راو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو وێڵز یاری ده‌كات، له یه‌كه‌م یاری خۆشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیستویه‌كی ئه‌م مانگه‌دا، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌بێته‌وه، ئێستاش هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له پله‌ی بیسته‌می پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دایه كه مانگانه فیفا ڕایده‌گه‌یه‌نێت.
مۆندیالی ئه‌مجاره سێیه‌م مۆندیالی له‌سه‌ریه‌ك و شه‌شه‌م مۆندیاله كه ئێران به‌شداری تێدا ده‌كات و هه‌ڵبژارده‌كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانى جامى جیهان ببڕێت.
هه‌ڵبژارده‌ی تونس یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زارو بیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، شاندی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌ندامانی شانده‌كه گواسترانه‌وه بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان و دواتر ده‌ست به یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن.
تونسیه‌كان ئومێدی زۆریان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵچنیوه‌و ئاواته‌خوازن ئه‌نجامێكی شایسته له مۆندیالی ئه‌مجاره تۆماربكات، هه‌ڵبژارده‌ی تونس له گڕوپی چواره‌می جامی جیهان دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نساو ئوستڕالیاو دانیمارك ده‌بێته‌وه.
له یه‌كه‌م هه‌نگاویشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیستودووی ئه‌م مانگه‌دا، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك یاری ده‌كات، جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی تونس ئه‌مه شه‌شه‌م جاریه‌تی له مێژووی خۆی به‌شداری له مۆندیال ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.