Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:19

گوژمەیەك بۆ چوار پرۆژە لە هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەك بۆ چوار پرۆژە لە هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە خەرج دەكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15 ى 11 ى 2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (240,896,500) دینار بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاوە لە سنووری شارەوانیی هەولێر و چوارقوڕنە و كەلار، پرۆژەكانیش بریتین لە دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ئازادی لە كەلار، چاكسازیی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی چۆمان لە چوارقوڕنە، قیڕتاوكردنی شەقامی 20مەتری لە گەڕەكی نازناز لە شاری هەولێر، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی سێبەردان لە شاری هەولێر.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.