ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ڕایگەیاند كە گەنجان و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی ئێران ڕووبەڕووی كارەساتێكی بوونگەرایی " وجودی" بوونەتەوە، بەو پێیەی سەدان كەسیان بەهۆی بەشداریكردنیان لەو خۆپیشاندانانەی كە ماوەی دوو مانگە بەردەوامە، دەستگیركراون، كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆریان لە سەركوتكردنی "دڕندانە"دا لەلایەن دەسەڵاتەوە .
ڕۆژنامەكە لە زاری پارێزەران و چالاكوانانی ئێرانییەوە بڵاویكردەوە، كچێكی (14 ساڵ) لە زیندانێكی گەورەساڵاندا شانبەشانی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر زیندانی كراوە، هەرزەكارێكیش كە (16 ساڵە) لەكاتی دەستبەسەركردنیدا لوتی شكاوە دوای ئەوەی لەلایەن پیاوانی ئەمنیەوە لێیدرا، لەكاتێكدا كچێكی ( تەمەنی 13 ساڵ) لەلایەن میلیشیایەكەوە دەستدرێژی جەستەیی كراوەتە سەر كە هەڵیانكوتایە سەر قوتابخانەكەی.
ئەو سەرچاوانە بە ڕۆژنامەكەیان ڕاگەیاندووە، ئەو سەركوتكارییە دڕندانەیەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەوڵێك بۆ ڕاگرتنی ناڕەزایەتییەكانی داوای ئازادی كۆمەڵایەتی و گۆڕانكاریی سیاسی كە وڵات دەهەژێنن دەستیپێكردووە، زەبرێكی قورسی لە گەنجانی وڵاتداوە.
ڕۆژنامەكە لە زاری پارێزەران و چالاكوانانەوە ڕایگەیاندووە، هەندێك گەنج لێیان دراوە و دەستگیركراون، هەندێكی دیكەشیان لە شەقامەكاندا تەقەیان لێكراوە و كوژراون یان لە دەستبەسەری دەزگا ئەمنییەكاندا لێیان دراوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتداران هەزاران منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵیان بەهۆی بەشداریكردنیان لە ناڕەزایەتییەكاندا كردۆتە ئامانج ، هەروەها دایك و باوك و كەسوكار و سەرچاوەكان بۆ ڕۆژنامەكە پشتڕاستیان كردەوە كە لانیكەم تا ئێستا 50 منداڵ كوژراون.
بەئامانجكردنی گەنجان لە كاتێكدایە كە سەركوتكردنی بەرفراوانتر بۆ سەر خۆپیشاندەران بەڕێوەدەچێت و لەو ماوەیەدا 14 هەزار كەس دەستگیركراون.
نیویۆرك تایمز: گەنجان و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی ئێران ڕووبەڕووی كارەسات بوونەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.