Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:30

حكومەتی هەرێم زەوی بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفاكراوان و زیندانیانی سیاسیی دەڤەری گەرمیان تەرخان ده‌كات

کوردستان TV
100%


ساسان عەونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار رایگه‌یاند: كێشەی زەویی تەرخانكراو بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان چارەسەر دەكەین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15 ى 11 ى 2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، زەوی بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفاكراوان و زیندانیانی سیاسیی دەڤەری گەرمیان تەرخان كراوە، بەڵام تا ئێستا شوێنی ئەو زەوییانە دیاری نەكراو و بۆ ئەم مەبەستەش ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كرد و ئاماژەی دا بەوەی ئەركێكی سەرەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە خزمەتی ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بكات.
 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: ساسان عه‌ونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار لەگەڵ شاندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كۆبووەوە كە پێكهاتبوون لە جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌به‌رپرسانی  لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ناوچه‌كه‌  لەسەر چەند تەوەرێكی گرنگ گفتوگۆیان كرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری به‌شاندی میوانی راگه‌یاند: كێشەی زەویی تەرخانكراو بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان چارەسەر دەكەین.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.