Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:28

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لەئێران دەكات هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان رابگرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە توندی ئیدانەی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و داوا لە ئێران دەكات كە چەندین جار و بە ئاشكرا سەروەری عێراقی پێشێل كردووە، ئەو هێرشانە ڕابگرێت.
نووسینگەی نێد پرایس ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە ، ئێمە بە توندی ئیدانەی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكەین و داوا لە ئێران دەكەین كە چەندین جار و بە ئاشكرا سەروەری عێراقی پێشێل كردووە، ئەو هێرشانە ڕابگرێت و خۆی لە هەڕەشەی زیاتر بۆ سەر یەكپارچەیی خاكی عێراق بەدوور بگرێت. 
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆئەوەش كردووە كە ئەمریكا لەگەڵ هاوبەشەكانی لە بەغدا و هەولێر دەوەستێت و هاوبەشی ئامانجی حكومەتی عێراقە كە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری وڵاتەكەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.