له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، ڕكابه‌ریه‌كانی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی پایسكیلسواری جۆری بی ئێم ئێكس به‌ڕێوه‌چوو.
پێشبڕكێكه ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی له نێوان به‌شداربووان به‌خۆوه بینی، له ئاستی خانماندا، كچه پایسكیلسواری ئه‌مه‌ریكی هانا ڕۆبێرتس پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر پایسكیله‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه، نیكیتا دوكارۆزی سویسری پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت، پله‌ی سێیه‌م و میدالیا بڕۆنزیش بووه به‌شی ئیڤێتا میكولی كۆڤای چیكی.
له ململانێكانی ئاستی پیاوانیشدا، ڕیمو ناكامۆرای ژاپۆنی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی برده‌وه، جاستین دۆیلی ئه‌مه‌ریكی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش بووه به‌شی ئه‌نتۆنی ژان ژانی فه‌ڕه‌نسی.
له‌ئیمارات ڕكابه‌ریه‌كانی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی پایسكیلسواری جۆری بی ئێم ئێكس به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.