لویس فیلیپی سكۆلاری ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی به‌ڕازیلی به یه‌كجاری وازی له ڕاهێنه‌رایه‌تی هێنا، سكۆلاری له دوایین ئه‌ركی وه‌ك ڕاهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ پارانێنسی به‌ڕازیڵی له ئه‌ستۆ بوو كه پله‌ی شه‌شه‌می خولی به‌ڕازیلی بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م ڕاهێنه‌ره له مانگی ئابی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه به‌نیازه كۆتایی به كاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی خۆی بهێنێت، هاوكات ئاشكراشی كرد كه به‌م نزیكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ پارانێنسی و پۆستێكی كارگێڕی له یانه‌كه وه‌رده‌گرێت، سكۆلاری ته‌مه‌ن حه‌فتاوچوار ساڵ خاوه‌نی مێژووێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له یاریگاكانی تۆپی پێ كه نازناوی مۆندیالی دووهه‌زارودووی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ده‌ستهێناو هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالی گه‌یانده یاری كۆتایی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروچوار.
هه‌روه‌ها سكۆلاری له كاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ژده یانه‌و حه‌وت هه‌ڵبژارده‌ی له ئه‌ستۆ بووه‌و بیستوحه‌وت نازناوی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپانه به‌ده‌ستهێناوه .
سكۆلاری به یه‌كجاری وازی له كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.