بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات سازكردووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵبژارده‌كه یه‌كه‌یه‌كی ڕاهێنانی له یاریگای ئال نهه‌یان ئه‌نجامداو ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران و هه‌وادرانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ بینینی لیۆنێل مێسی و هاوڕێكانی له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگا ئاماده‌بوون.
به‌ر له به‌شداریكردنی له جامی جیهان، سبه‌ی چوارشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات ئه‌نجامده‌دات، له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالیش، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له گڕوپی سێیه‌مدایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی سعودیه‌و مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه، له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیست ودووی ئه‌م مانگه‌دا، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه یاری ده‌كات .
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین رووبه‌رووی ئیماڕات ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.