سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لەوەفدێکی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات.
ئەمڕۆ15ی تشرینی دووەمی 2022 فەریقی روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە. بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان پێشوازی لە تیمێکی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد. کە پێکهاتبوون لە (عەقید سان بورن و عەقید سانس) و وەفدێکی یاوەری.
لەو دیدارەدا سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەسەردانی ئەمدواییەی وەفدی سەربازی بۆ بەغداو پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق کرد.
هەرلەودیدارەدا باس لەهەنگاوەکان پڕۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە کراو تیشکخرایە سەر قۆناغەکانی یەکخستنی یەکەی ژمێریاری وەزارەت و دامەزراندنی فرقەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.