Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:29

حكوومه‌تی هه‌رێم تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتيیاندا دابەشکردووه‌

کوردستان TV
100%

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و تاوەکو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕی28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر بەنزینی دابینکردووە و لەو بڕەش 21 ملییۆن و 351 هەزار و 600 لیتری بەسەر 106 هەزار و 758 خێزاندا دابەش کردووە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر ناوچەکاندا دابەش بووە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە پارێزگای هەولێر بڕی 8 ملیۆن و 492 هەزار و640 لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و لەو بڕەش 8 ملیۆن و 481 هەزار لیتری بەسەر 37 هەزار و 405 خێزان دا دابەشکراوە.
راشگه‌یاندراوه‌، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بڕی9 ملیۆن و 159 هەزار لیتر دابین کراوە و تاوەکو ئێستاش بڕی 5 ملیۆن و 149 هەزار لیتر بەسەر 5 هەزار و 745 خێزاندا دابەشکراوە.
له‌كۆتاییدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە پارێزگای دهۆکیش بڕی 10 ملیۆن و 917 هەزار و 603 لیتر دابین کراوە و لەو بڕەش 8 ملیۆن و 721 هەزار و 600 لیتری بەسەر 43 هەزار و 608 خێزان دا دابەش کراوە.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.