پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022.11.15 نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، پێشوازى له د. له‌تيف ڕه‌شيد سه‌رۆكى كۆمارى عێراقى فيدراڵ كرد له يه‌كه‌م سه‌ردانيدا بۆ پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆك وڵات.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وێڕاى به‌خێرهێنان، نێچیرڤان بارزانی دووباره پيرۆزبايى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا: چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه كه به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌يه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببين له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. هه‌موو ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانيشى دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك كۆمارى عێراق، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى، هيواى خواست به هاوكاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى ديكه‌ى وڵات به‌گشتى و پاراستنى ئارامى و ئاسايش بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.