كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له نوێترین لێدوانی‌دا، زۆر به توندی هێرشی كرده سه‌ر ڕاهێنه‌رو ده‌سته‌ی كارگێڕی مان یونایتد‌و به خیانه‌تكار وه‌سفیكردن.
ڕۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی دیدارێكی كریستیانۆی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا یاریزانه‌كه ده‌ڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێز له ئێریك تین هاگی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌م ناگرم چونكه ئه‌ویش ڕێز له من ناگرێت.
كریستیانۆ ئاشكراشی كرد كه ڕاهێنه‌رو چه‌ند كه‌سێكی ده‌وروبه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مان یونایتد هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یانه‌كه ده‌ری بكه‌ن.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ڕوونیشیكرده‌وه كه له دوای نه‌مانی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن له ڕاهێنه‌رایه‌تی مانچسته‌ریونایتد، یانه‌كه له هیچ ڕوویه‌كه‌وه پێشنه‌كه‌وتووه.
گوتیشی، من مانچسته‌ریونایتدو هانده‌رانی یانه‌كه‌م خۆشده‌وێت، بۆیه پێم باشه گۆڕانكاری له‌م یانه‌یه بكرێت تا بارودۆخی ئێستای تیپه‌كه به‌ره‌و باشی بچێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی كریستیانۆ، كارگێڕی مانچسته‌ریونایتد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به پشت به‌ستن به چه‌ند زانیاریه‌كی ڕاست و دروست وه‌ڵامی یاریزانه‌كه ده‌ده‌نه‌وه .
رۆناڵدۆ: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێز له ئێریك تین هاگی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌م ناگرم چونكه ئه‌ویش ڕێز له من ناگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.