Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:17

شوفێرێك نزیكەی 8 ملیۆن دینارو بڕێك ئاڵتون بۆ هاووڵاتییەكی عەرەب دەگەڕێنێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە دوای ئەوەی بڕێك پارە لەلایەن كەسێك دۆزرایەوە لەڕێگەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونیكردۆتەوە كە هاوڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب بڕێك پارەو ئاڵتونی لێ ون دەبێت، دواتر لەڕێگەی یەكێك لەشۆفێری هێڵی پاسەكانی سلێمانییەوە لەناو ئۆتومبێلەكەیدا دەیدۆزێتەوەو ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دەكات، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش بەئەمانەتەوە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكەنەوە كەبڕی (7٫950٫000) حەوت ملیۆن و نوسەدو پەنجا هەزار دینارو بڕێك ئاڵتون بووە.
هاووڵاتییەكەش سوپاسی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ئەو شۆفێرەشی كرد كە بەبێ كەموكوڕی پارەو ئاڵتونەكانی بەدەست گەیشتۆتەوە.
https://fb.watch/gPbIjneDih/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.