Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:25

سه‌رۆك بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکوومەتی عێراق  و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکوومەت دووپات کردەوە.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە. 
هەروەها ئەوەش خرایە ڕوو کە پێویستە گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.