Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:14

مه‌سرور بارزانی ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە ھەولێر

کوردستان TV
100%


سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای ھەولێر.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی 2 ملیار و 129 ملیۆن دینار، بەمەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی ناو شاری ھەولێر، سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار/بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر خەرج دەکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.