Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:17

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان بە تۆمەتی دزینی قورئانی مزگەوت دەستگیر کردووە

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کە تێیدا کەسێک دەرکەوتبوو قورئانی لە مزگەوت دەدزی، ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022  پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش ئەوەی گرتەڤیدۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوبوویەوە کە مامۆستایەکی ئایینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هاتووە کە "بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام  توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی 07/2022 بووە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتوون نووسرابوون."

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا تۆمەتبار ( ئـ. ع. ن ) لەدایکبووی 1999 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.