به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌م و دووسبه‌ی پێنجشه‌م كه‌شوهه‌وا ناسه‌قامگیر ده‌بێت و به‌فر و بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکی بارانبارین کە کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریای سوورە.
ڕاشیگه‌یاند: کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارینە تاوەکو رۆژى پێنجشەم لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، کەشى ناوچەکەمان بۆ ماوەى دوو رۆژ ناسەقامگیر دەبێت لە بەرەبەیانى رۆژى چوارشەم تاوەکو ڕۆژى پێنج شەم .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئاسمان لە کاتەکانى بەیانیدا نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێ بۆ هەورى تەواو، سەرەتا نمەباران لەسەر ناوچەشاخاوییەکان و بەشەکانى رۆژئاواى هەرێم و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەرى بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچەکەمان، ئاستى دابارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێ ناوچەش بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەندی کات لێزمەباران دەبێت .
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە کاتى بارانبارین هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفرێکى کەم دەبێت، پلەکانى گەرما بە گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه شەوى پێنجشەم لەسەر هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت و رۆژى هەینى کۆتاى دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.