چه‌ندان كۆمپانیای ژاپۆنی له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان كرده‌وه كه له هه‌وڵدان زۆرترین كار و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بهێننه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشەم كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی ئاژانسەکانی جایكا و جێترۆ و چەند کۆمپانیایەکی تری ژاپۆنی کرد، به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆیان لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی كاركردن و هێنانی بەرهەم و پرۆژەی تایبەت بۆ هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان باسیان لە كار و پرۆژە و بەرهەمەكانیان كرد كەوا لە زۆر بواری جیاجیا توانیویانە كارەکانیان بهێننە كوردستان و لە هەوڵی بەردەوامیشدان بتوانن زۆرترین وەبەرهێنان و پێداویستی و بەرهەمی كۆمپانیاكانیان بهێننە ناوخۆی عێراق و كوردستان، هه‌روه‌ها باسیان لە گرفتی بەردەم كارەكانیشیان كرد و پێشنیاری هەناردەكردنی بەرهەمی خۆماڵی كوردستانیشیان كرد لە رێگەی كۆمپانیاكانیانەوە.
لای خۆشییەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بە كارئاسانیكردنی تەواوی حكوومەتی هەرێمی کوردستان كرد بۆ كۆمپانیا ژاپۆنییەكان و گوتی: كەشی گونجاوی كاركردن دەرفەتێكی باشی بۆ كۆمپانیا بیانییەكان بە گشتی و كۆمپانیا ژاپۆنییەكان بە تایبەتی ڕەخساندووە تا كار و بەرهەمەكانیان لە هەرێمی كوردستان پێش بخەن.
وه‌زیر هه‌روه‌ها دڵنیایی هاوكاری و كارئاسانیشی دایە نوێنه‌ری كۆمپانیاكان بۆ هەر جۆرە پڕۆژەیەك كە خزمەت بە پێشكەوتنی ناوچەكە بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.