پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 یاسای په‌روه‌رده و فێركارى به‌ده‌نگی 67 ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (12)ـی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاشیگەیاند: به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی، ژمارە 76ـی ساڵی 2012ـی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان كرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لێژنه تایبتمه‌نده‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرا.
ئەوەشی خستەڕوو کە "به‌ر له‌ده‌ستكردن به خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له ده‌نگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان، كه د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان ئاماده‌ی به‌شێكی بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له گوته‌یه‌كی كورتدا سه‌باره‌ت پڕۆژه‌یاساكه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مه‌وێ زۆر زۆر سوپاسی لێژنه‌ی په‌روه‌رده، لێژنه‌ی یاسایی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، كه زۆر زۆر ماندووبوون له ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی كه بڕواناكه‌م له مێژووی په‌رله‌مانى كوردستاندا ڕاپۆرتی به‌مشێوه‌یه ئاماده‌كرابێ."
گووتیشی: پێم وایه ڕۆژێكی مێژووییه بۆ سێكته‌رى په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌نگ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر كۆبه‌ندی بابه‌تی په‌روه‌رده، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژووی عێراق و له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا بابه‌تێكی به‌مشێوه‌یه، یاسایه‌كی به‌مشێوه‌یه بێته به‌رده‌مى په‌رله‌مان و ئاماده بكرێت بۆ ده‌نگدان، وه‌ک خۆشتان ئاگادارن كه سێ خولی په‌رله‌مان هه‌وڵیان داوه ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌كان نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتووبن، سوپاس بۆ خوا ئێمه توانیمان ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌وان ته‌واو بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەش داوە کە "به‌مجۆره له‌لایه‌ن هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، ڕاپۆرتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنه‌كانی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، به‌ناوونیشان و مادده و بڕگه‌كانى و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامی په‌رله‌مانى ئاماده‌بوو كه (67) په‌رله‌مانتار بوون په‌سند كرا."
پەرلەمان باسی لەوەش کردووە کە "پاشان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له خاڵی سێیه‌مى به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردنى پێشنیازه‌یاساكه، به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ناوونیشان و مادده‌كانى ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پێشنیازه‌یاساكه خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و چه‌ندین پێشنیاز له‌سه‌ر ناونیشان و مادده‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێشنیازه‌یاساكه به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ده‌خرانه ڕوو، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبته‌مه‌نده‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت."
ئەوەشی خستەڕوو کە "به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات 10:00ـی به‌یانی درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.