Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:14

یەکێتی ئەوروپا: دەبێت هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوەستێت

کوردستان TV
100%

 دوای ئەوەی دوێنێ ئێران بەچڕی هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 جەختی کردەوە کە دەبێت هێرشەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بوەستێت.

پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە نوێیەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

یەکێتی ئەوروپا جەختیش دەکاتەوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و دەبێت بوەستێت.

هاوکات یەکێتی ئەوروپا هاودەنگی تەواوی لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە دووپات دەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە ئێران بە چڕی چەندان ناوچەی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد بەبیانووی بوونی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ناوچانە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەهید و برینداریی لێکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.