دوای تەواوبوونی یارییەکانی کۆمەڵەی سلێمانی و بهفهرمی سەرکەوتنی دوو یانەی کۆمەڵەکە بۆ خولی بژاردە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە هۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد ـ عەنکاوە، کۆبوونەوەی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگر و ئەمینداری دارایی و ئەندامان لە یەکێتییەکە لەگەڵ نوێنەرانی یانەکانی هەولێر بەرێوە چوو.
دوای گفتوگۆی نێوان هەردوولا لەسەر چۆنیەتی و کاتی بەرێوەچوونی یارییەکان، بریاردرا یارییەکانی کۆمەڵەی هەولێری خولی نایابی تۆپی بالهی کوردستان لەسەر ئاستی کوڕان، سبەی چوارشەم بە بەشداری هەریەک لە یانەکانی هەولێر، ئەکاد، شەقڵاوە، ئاڕاڕات ، نیشتمان و تاخی دەست پێ بکات.
بهگوێرهی سیستهمی پاڵهوانیهتییهكه هەر یانەیەکی بەشداربووی خولەکە پێنج یاری ئەنجام دەدات، لە کۆتایشدا چوار یانەی سەرکەوتووی کۆمەڵەکە سەردەکەون بۆ خولی بژاردە، لەگەڵ دوو یانە سەرکەوتووەکەی کۆمەڵەی سلێمانی لە خولێکی دیکەدا لە خولی هەڵبژاردەی یانەکان یاری ئەنجام دەدەن.
جێی باسه خولی نایابی تۆپی بالهی کوردستان و بهڕێوهچوونی سهرجهم کاروچالاکی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان بە چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بهڕێوه دهچێت، بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
خشتەی تەواوی یارییەکانی کۆمەڵەی هەولێریش بهمشێوهی خوارهوه دهبێت:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.