Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:12

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکردن) بڵاو کردۆتەوە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم پڕۆژەیاسایە سەقامگیری لە کەرتی پەروەردەدا دروست دەکات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 بەخۆشحاڵییەوە پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکردن)ـی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد، ئەم پڕۆژەیاسا پەسەندکراوە بەشێک بوو لە ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستمان بە ئامادەسازیی کرد و بەپاڵپشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێردرا بۆ پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان و  سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و  سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی و تەواوی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان  و ئەنجوومەنی شورای هەرێم و هەموو ئەو ئەکادیمیست و ناوەندانە دەکەین، کە بە سەرنج و تێبنییەکانیان پڕۆژەیاساکەیان دەوڵەمەندتر کردووە."

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوە کردووە کە لەگەڵ دەستبەکاربوونمان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە هەوڵمان دا کە پڕۆژەیاساییەک پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی ببێتە هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ دانانی بناغەی سیستەمێکی پەروەردەیی کوردستانی کە وابکات  بۆ کەرتی پەروەردە سەقامگیری دروست بکات و سوود  لە پڕۆژەکانی ڕابردوو لەم بوارە و لە ئەزموونە یاساییەکانی چەندین دەوڵەت وەرگیراوە، لە نوێوە  پڕۆژەکە لە وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی نۆیەم نووسرایەوە و لە ئەنجوومەنی وەزارەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا و پاشان تیمێکی بچوک کراوە بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە بە چڕی کاری تێدا کرا و دەیان شەو کارکردن تاوەکو کاتژمێر 01:00ـی شەو بەردەوام بوو بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکان و گفتوگۆی بیرۆکەکان.

باسی لەوەش کردووە کە "سەرەنجام هەوڵمان دا پڕۆژەیاساییەکی پەروەردەیی کوردستانی پێشکەش بکەین، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە  بۆ زیاتر ڕێکخستنی کەرتی پەروەردە و ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی پڕۆژەیاسایەکی پەروەردە و فێرکردنی پەسەندکراوی پەرلەمانە کە لە 181 ماددە پێکهاتووە."

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە داوە کە پڕۆژەیاسا پەسەندکراوەکە دید و فەلسەفە و ئامانج و تێڕوانینی  بۆ بونیادنانی تاکێکی نیشتمانی کوردستانی بڕوا بە دیموکراسی بە دادپەروەری و پێکەوەژیان و ژینگەپارێزی و بیرکەرەوە داناوە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم پڕۆژەیاسا پەسەندکراوە ڕەچاوی هەموو ڕێکەوتننامە و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانی کردووە سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن و مافەکانی منداڵان و خاوەن پێداویستی تایبەت،  و بابەتی کوالێتی و ڕێکخستنەوەیەکی دیکەی گرنگی بواری خوێندنی ناحکوومی و مافی خوێندنی بە زمانی دایک بۆ  قوتابییانی پێکهاتەکان لەخۆگرتووە، کە بەشێوەیەکی گشتیی وەزارەتی پەروەردە لەپاش بڵاوبوونەوەی فەرمی لە وەقائعی کوردستان پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی ماددە و بڕگەکانی یاسای پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کە ئومێد دەکەین وەچەرخانێکی جۆری لە پرۆسەی پەروەردە لەخۆ بگرێت.

وەزارەتی پەروەردە پیرۆزبایی لە قوتابییان دەکات و نووسیویەتی "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆڵیان هەبوو، بە هەر شێوازێک بێت لە دانانی ئەم پرۆژە پەسەندکراوە و پیرۆزبایی لە سەرجەم پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابییانی کوردستان دەکەین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.