کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەقینی بوتڵی غاز، تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەکی پارێزگای دهۆک ڕووی دا و برینداری لێکەوتووەتەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 لە چێشتخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی تەقینی بوتڵی غاز تەقینەوەیەک ڕووی دا و 6 برینداری لێکەوتووەتەوە.
ڕاشیگهیاند: پێنج له بریندارهكان رهوشی تهندروستییان باشه، بهڵام یهكێكیان ڕهوشی خراپه و گهیهنراوهته نهخۆشخانه.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەکەوە کەوتووەتەوە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.