لیۆنێل میسی ئه‌ستێره و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ناوی سێ هه‌ڵبژارده‌ی هێنا كه چانسی به‌ده‌ستهێنانی مۆندیال 2022ی قه‌ته‌ڕیان له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی تری به‌شداربووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه زیاتره.
میسی له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور گوتی: هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ڕازیل و فڕه‌نسا و ئینگلته‌ڕا زۆرترین چانسی بردنه‌وه‌ی جامی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕیان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی تر.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی، میسی گوتی: هیوای زۆرمان هه‌یه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئێستا تیپێكی باشی هه‌یه و وره‌ی یاریزانه‌كانشی له‌وپه‌ڕی به‌رزیدایه، به‌ڵام ده‌بێت قۆناغ به قۆناغ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌كه‌دا بكه‌ین.
هۆشداری دایه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئاماژه‌ی دا: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال به ئاسان و سووك سه‌یر بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ته‌نیا 6 ڕۆژی ماوه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه ده‌بێت له رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو، دواتریش له ڕۆژانی 26 و 30ی ئه‌م مانگه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له مێژووی یارییه‌كانی مۆندیالدا خاوه‌نی دوو جامه كه له ساڵانی 1978 و 1986 به‌ده‌ستی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.