Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:19

وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی دهۆک ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 بوتڵێکی غاز لە چێشتخانەیەکی شاری دهۆک تەقییەوە، ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە، وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی بریندارەکان دەدات.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ڕووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی دهۆک بەپێی ئاماری سەرەتایی تەنیا شەش بریندار هەیە.

ڕاشیگەیاند: ئێستا بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، خۆشبەختانە باری تەندروستیان جێگیرە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینی بوتڵی غاز، تەقینەوە لە چێشتخانەیەکی پارێزگای دهۆک ڕووی دا و ژمارەیەک کەس بەهۆیەوە برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.