سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی چوارشەممە 16ـی 11ـی 2022 سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمی 2014.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین .کە لە 22ـی 07ـی 2014 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی چوارشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕیوەبەرایەتیمان بکەن لە ناحییەی پیرەمەگروون، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
ڕاشیگەیاند: پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناویەوە ڕادەست کراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود وەکالەتی بۆ کەسێکی دیکە کردبێتەوە بۆ ساڵی 2022 تازە کرابێتەوە.
سایلۆی سلێمانی باسی لەوەش کردووە هەرجوتیارێک کۆچی دوایی کردبوو پێویستە لەسەر وارسە شەرعییەکانی وەفاتنامە و قەسامی شەرعی بێنن و هەموو وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لە وارسەکانی کردبێتەوە و بۆ ساڵی 2022 تازە کرابێتەوە.
سایلۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە جوتیار مستندی ئەسڵی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان لەگەڵ خۆیان بێنن، لەگەڵ پێناسی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی ئەسڵی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.