سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 زانیاری لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات و ڕایگەیاند، ویستێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سیاسیی بۆ پێکهێنانی حکوومەت، ڕێخۆشکەر بوو بۆ ڕەخساندنی چارەسەری ئەو بابەتانەی مشتومڕیان لەسەرە.
سوودانی ڕاشیگەیاند: کە ویستێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەدوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەستی پێ کردووەتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.