وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دیناری بەشەبووجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە.
لە ڕوونکردنەوەیەک وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە میدیاکان و چەند پەیجێک، كوێرانە بە شوێنیدا له ههواڵێكی بێ بنهمادا، بڵاوكرایەوە كه ئاوات جهناب نووری وهزیری دارایی و ئابووری له كۆبوونهوهی ڕۆژی دووشهممهدا به بهڕێوبهرانی وهزارهتی دارایی وتووه كه محهمهد شیاع سوودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق بڕیاری داوه له ساڵی داهاتووهوه دهست به ناردنهوهی 200 ملیار دیناری بهشه بووجهی كوردستان بكاتهوه.
ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەكی نوێ لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقدا نییە و نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە ڕۆژی دووشەممە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەت نەكراوە و هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە هەواڵی ناڕاستە و وەزیری دارایی لێی بێ بەرییە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە "تكایە بۆ هەموو ناوەندەكانی هەواڵ بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵی دارایی دروست پشت بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی ببەستن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.