لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان گەڕی پێنجەمی خولی نایابی تۆپی دەست و کۆتا گەڕ لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە بەرێوە دەچێت.
لە گەڕی ئاماژە پێدراودا، كاتژمێر 2:30ی پاش نیوهڕۆی رۆژی ههینی داهاتوو ڕێكهوتی 18ی 11ی 2022، یانەی کۆیە لە هۆڵەکەیدا میوانداری یانەی سۆران دهكات.
لهههمان ڕۆژ و كاتی ئاماژه پێدراویشدا لە هۆڵی فرەنسۆ هەریری یانهی ئاڵا میوانداری یانهی کەرکووک دهكات.
ههروهها رۆژی شەمووش ڕێكهوتی 19ی 11ی 2022 کاتژمێر 4 ی ئێوارە لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین هەردوو یانەی هەولێر و سلێمانی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، هەردوو یانە بەهۆی براوەبوونیان لە چوار یاریی پێشوویاندا هەریەکەیان خاوەن هەشت خاڵن، بۆیە براوەی ئەم یارییە دەبێتە پالەوانی وەرزی 2022ی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان.
یانەی سۆرانیش خاوەن 4 خاڵە و کۆیەش 2 خاڵ و ئاڵاش بەهۆی شکستی لە تەواوی یارییەکانی پێشووی خاوەن هیچ خاڵێک نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.