Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:22

ژمارەیەک مووشەکی ڕووسیا لە پۆڵەندا کەوتنەخوارەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 ژمارەیەک مووشەک کە ئاراستەی سوپای ئۆکراینا کرابوون، لە پۆڵەندا کەوتنەخوارەوە و دوو کوژراوی لێکەوتەوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لەسەر زاری بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە کە "لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانی ڕووسیا لە پۆڵەندا بەهۆیەوە دوو کەس کوژاون".

هەروەها گوتەبێژی حکوومەتی پۆڵەندا باسی لەوە کرد کە "سەرۆک وەزیران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی کرد".

هاوکات یوری ئیگنات گوتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا هەر ئەمڕۆ سێشەممە ئاماژەی بەوە دابوو کە هێزەکانی ڕووسیا نزیکەی 100 مووشەکیان ئاراستەی ئۆکراینا کردووە و ژێرخانی وزەیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.