Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:26

بزانە بایدن چی بە ترەمپ دەڵێت

ترەمپ كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیاند
کوردستان TV
100%

یەكەم تویت لەلایەن بایدنەوە دوای ئەوەی ترەمپ كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیاند
جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێش خۆی، نیازی خۆی بۆ كاندیدكردنی بۆ كێبڕكێی سەرۆكایەتی ساڵی 2024 ڕاگەیاند.
بایدن لەسەر گرتە ڤیدیۆیییەكە نووسیویەتی، دۆناڵد ترەمپ شكستی بە ئەمریكا هێناوە.
هەروەها بایدن نزیكەی 12 كاتژمێر پێش ڕاگەیاندنی ترەمپ ڤیدیۆیەكی دیكەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا بڕگەكانی سەرۆكایەتییەكەی لەگەڵ سەرۆكایەتی ترەمپ بەراورد كرد و بە كۆمێنتێك گوتی: جیاوازی نێوان قسەكردن و گەیاندن (كردەوەیە).
دۆناڵد ترەمپ لە هاوینەهەواری مار ئا لاگۆ گوتی: لە بەرژەوەندی دووبارە گەورە و شكۆمەندكردنی ئەمریكا، ئەمشەو كاندیدبوونی خۆم بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕادەگەیەنم.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.