Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:19

ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیه‌دا گرت كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ مووشه‌كی ده‌گه‌یانده‌ یه‌مه‌ن

کوردستان TV
100%


کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستی بەسەر کەشتییەکی ڕاوکردندا گرت کە کاروانێکی زەبەلاحی لە کەرەستەی تەقەمەنی هەڵگرتبوو لە کاتی تێپەڕبوونی لە ئێرانەوە لەسەر ڕێڕەوێکی ئاویی کەنداوی عومان، ئەو کەشتییە بەکار دەهێنرا بۆ گواستنەوەی چەک بۆ گرووپی حووسییەکان لە یەمەن.

کەشتیگەلییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەشی زیاد کرد، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە 70 تۆنیان لە کلۆراتی ئەمۆنیۆم لەو کەشتییە دۆزییەوە کە بەکاردێت بۆ دروستکردنی سووتەمەنی مووشەک و تەقەمەنی.

جێگری ئەدمیراڵ براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتیگەلی پێنجەم و هێزە دەریاییە هاوبەشەکان گوتی، "ئەم قەبارە زەبەلاحە لە کەرەستەی تەقەمەنی بەشی سووتەمەنی زیاتر لە 10 مووشەکی بالیستیکی مامناوەند دەکات. ئەم گواستنەوە نایاساییە کوشندەی ئێران بە ئاسانی تێناپەڕێت. ئەم کارێکی نابەرپرسیار و مەترسیدارە و دەبێتە هۆی توندوتیژی و تێکدانی سەقامگیری لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.