ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، توێژینەوەی حكومەتی عێراقی بۆ خستنەبازاڕی چوارەمین مۆڵەتی مۆبایل ڕاگەیاند، هاوكات خواستی وڵاتەكەی بۆ چاوخشاندنەوە بەو بڕە نەوتەی كە لە چوارچێوەی ئۆپێكدا بۆی تەرخانكراوە، ڕاگەیاند.
سودانی، لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، كۆمپانیاكانی مۆبایل قەرزەكانیان داوە وەك مەرجێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان، وەزارەتمان ڕاسپاردووە بۆ ئامادەكردنی توێژینەوەیەك بۆ خستنە بازاڕی مۆڵەتی مۆبایلی چوارەم.
سەرۆك وەزیران تیشكی خستە سەر مەلەفی نەوت و جەختی لەوە كردەوە كە عێراق بەشێكە لە ئۆپێك و یەكێكە لە وڵاتە سەرەكییەكانی ناوی، ئێمە لە حكومەتدا پێویستیمان بە چاوخشاندنەوە بە زیادكردنی ئەو بڕە نەوتە هەیە كەلە چوارچێوەی ئۆپێكدا تەرخانكراوە، هەروەها حەز دەكەین نرخی نەوت لە سەد دۆلار كەمتر نەبێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق: حەز دەكەین نرخی نەوت لە 100 دۆلار كەمتر نەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.