Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:28

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

کوردستان TV
100%


 روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی  بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا بڵاوكرایه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16 ى 11 ى 2022، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی لە بارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:
لە بارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا، هەواڵێکی دوور لە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە. وەرگرتنی کرێی کارەبا بەسەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان بە پێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاردێنن کرێی کارەبا لەسەریان ئەژمار دەکرێت. 
وەزارەتی کارەبا تەنانەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەروو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان ناسراون.
هەر هاوبەشێکی کارەبا لەکاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوای خست بێت، لەسەری کۆ دەبێتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت، پێویستە بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.