زوهێر شەعلان، پارێزگاری دیوانییە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە قوتابخانەكانی پارێزگاكەدا بۆ كاتژمێرەكانی پاشنیوەڕۆ و ئێواران ڕاگەیاند.
شەعلان، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بارانبارین،ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە قوتابخانەكانی پارێزگاكە بۆ ماوەكانی نیوەڕۆ و ئێواران ڕابگیرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەپارێزگای دیوانییە بارانێكی بەخوڕ باری، كە بووەتە هۆی لافاو لە زۆربەی شەقامەكانی، ئەمەش وایكرد حكومەتی خۆجێی پشووی فەرمی بۆ قوتابخانەكان ڕابگەیەنێت كە دەوامی نیوەڕۆ و ئێوارانیان هەیە.
بەهۆی بارانەوە دەوامی پاشنیوەڕۆ و ئێواران لە قوتابخانەكانی پارێزگایەكی عێراق راگیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.