Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 15:39

فەرماندەیەكی سوپای پاسداران لە بۆكان كوژرا

کوردستان TV
100%

خۆپیشاندانی گەلی ئێران دژ بە رژێمی ئەم وڵاتە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ لە شاری بۆكان هاوشێوەی شارەكانی دیكەی ڕۆژهەڵات و ئێران خۆپێشاندان بەڕێوەچوو.
لە كاتی ناڕەزایەتییەكاندا، لاوێكی خەڵكی بۆكان لەلایەن هێزە چەكدارەكانی ئێران بەسەرپەرشتی عەقید ڕەزا ئەڵماسی، فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێران ،تەقەی لێكراوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان، خەڵكی شاری بۆكان دوای ئەو ڕووداوە هێرشیان كردووەتە سەر بارەگاكانی هێزە چەكدارەكانی ئێران و عەقید ڕەزا ئەڵماسی ، فەرماندەی ئەم هێزە، یان كوشتووە.
شایانی باسە دوێنێ زیاتر لە 30 شار شاهیدی خۆپیشاندانی شەوانە بوون، لەوانە بوشێهر لە باشوور، ئەهواز، بەندەر عەباس، كەرەج، تەورێز، سنە، شەهرەكۆرد، زەنجان لە جەنوورد، بابل و چەندانی تر.
جگە لەوەش 10 گەڕەك لە تارانی پایتەخت ڕاپەڕین، چالاكوانان لە سۆشیال میدیادا چەندین گرتەیان بڵاوكردەوە كە تیایدا دەردەكەوێت هێزە ئەمنییەكان بە جلوبەرگی مەدەنی و سەربازییەوە هێرش دەكەنە سەر خۆپیشاندەران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.