Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:30

مەسروور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر چارەسەركردنی كێشەی زەوییە سندقووكییەكان دا

کوردستان TV
100%

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر چارەسەركردنی كێشەی زەوییە سندقووكییەكان دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/11/2022) ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕای گەیاند: لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و خەڵكی كەمدەرامەت، گرفتی ئەو زەوییانەی بە "زەویی سندووقی" ناسراون، چارەسەر كران.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕوونی كردەوە: مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر چارەسەركردنی كێشەی زەوییە سندقووكییەكان و بۆ ئەم مەبەستە، ڕێكارە یاساییەكانی پەسەند كرد كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەمدەرامەتە و پاش ئەو بڕیارە دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری ڕێكارەكان لەم بڕیارە سوودمەند ببن.
ماوەی چەندین ساڵە، هاووڵاتییانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران و شارەوانییەكانی دەوروبەری شاری هەولێر، داوا دەكەن گرفتی زەویی سندووقییان بۆ چارە بكرێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و سەرۆكایەتیی دیوانەوە، ئەم پێشنیازەیان خستە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەویش ڕەزامەندی لەسەر دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.