Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:29

لە سێمێل پڕۆژەیەکی گەورە بۆ بەرگرتن بە لافاو جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاو و چاککردنی سیستەمی ئاوەڕۆ لە سێمێل، بە گوژمەی 750 هەزار دۆلار، بە هاوكاریی ڕێكخراوی GIZ، پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی گوڵان لە سەنتەری قەزای سێمێل لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت.

جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە لە كاتێكدایە لە وەرزی زستاندا گرفتی كۆبوونەوەی ئاو لەو گەڕەكە درووست دەبوو و بەهۆیەوە كێشەی بۆ هاووڵاتییان درووست دەكرد، بەڵام بە تەواوبوونی پڕۆژەکە كێشەكانی ئاوەڕۆ و مەترسیی لافاو لە سنوورەكە چارەسەر دەكات. 

پرۆژەكە لە كۆتایی مانگی هەشت دەست بە کارەکانی كراوە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا قۆناغەكانی دیکەی تەواو بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.